شەهلا ڕەشید- زاری کرمانجی :
هەنار میوەیەکی بە تامە و خواستێکی زۆری لەسەرە و دەتوانیت بە چەندین شێوە بیخۆیت، وەک شەربەت یان تێکەڵکردنی لەگەڵ زەڵاتە، ئەم میوەیە دەوڵەمەندە بە پێکهاتەی خۆراکی بەسوود کە بۆ لەش گرنگە.
– هەنار دڵ و خوێن بەرەکان لە نەخۆشی دەپارێزێت، چونکە دژە ئۆکسانە ڕێگا لە کۆبوونەوەی کۆلیسترۆڵ دەگرێت.
– یارمەتی ڕاگرتنی هاوسەنگی پەستانی خوێن دەدات لە لەشدا.
– توێژینەوە زانستییەکان جەخت لەوە دەکەنەوە، ئەم میوەیە جەستە لە دروستبوونی جۆرەکانی خانەی شێرپەنجەیی دەپارێزێت.
– کرداری هەرس چالاک دەکات، چونکە ڕێژەیەکی باش ڕیشاڵی تێدایە.
– بەرگری لەش بەرز دەکاتەوە دژی نەخۆشییەکان، بەتایبەت هەوکردنی ئێسک و جومگەکان.
– پێست لە چرچبوونی پێش وەخت دەپارێزێت، چونکە دژە ئۆکسانە و دەیگەشێنێتەوە و بریقەداری دەکات.
– بەگوێرەی توێژینەوە زانستییەکان، هەنار ڕێژەی هۆرمۆنی کۆرتیزول کەم دەکاتەوە، کە دەبێتە هۆی دڵەڕاوکێ و ئارامکردنەوەی دەروون.
– چارەسەرێکی باشە بۆ نەخۆشییەکانی زەهایمەر، چونکە ڕێژەی پرۆتینی ئەمیلوید کەم دەکاتەوە لە مێشکدا، کە هۆکارە بۆ زەهایمەر.
– کاریگەری لەسەر لەناوبردنی میکرۆب و بەکتریای ناو دەم هەیە.
– هەنار دەبێتە هۆی زیادبوونی ئارەزووی سێکسی، بۆیە بۆ هاوسەران بەسوودە.
– ڕێژەی کالۆری کەمە و ڕیشاڵی زۆرە، ئەمەش کاریگەری لەسەر توانەوەی چەوری و کەمبوونی کێش هەیە.
– کاریگەری پۆزەتیڤ بۆ خانمانی دووگیان هەیە، چونکە لەدایکبوونی پێش وەخت دوا دەخات.
س/ زانیاری گشتی