مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
وەزیری بەرگریی توركیا ڕایگەیاند “هەر ئەندامێكی پەكەكە، كە لە هیچ چالاكییەكدا بەشدار نەبووبێت، لە سوپا وەردەگیرێن،”
یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی توركیا، لە وەڵامی پرسیارێك لەسەر چارەنووسی ئەندامانی پەكەكە، كە لە دواین كۆبوونەوەی ڕاوێژكاریی ڕێكخستنەكانی ئاكپارتی ئاراستەی كرابوو، گوتی “تا ئێستا هیچ كێشەیەكمان لەوەدا نەبووە برا كوردەكانمان خزمەتی سەربازیی ئەنجام بدەن، بۆ ئەو ئەندامانەی ڕێكخراوەكەش كە هاووڵاتیی توركیان بە هەمان شێوە، بە مەرجێك تەمەنیان گەیشتبێتە ئەوەی خزمەتی سەربازیی ئەنجام بدەن و لە هەمان كاتیش بەشدار نەبووبن لە هیچ چالاكییەكدا لە سوپا وەردەگیرێن.”
ڕێكەوتی 11ی تەممووز، لە یەكەمین هەنگاوی چەكدانان، گرووپێكی 30 كەسیی لە ئەندامانی پەكەكە لە ڕێوڕەسمێكدا چەكەكانیان دانا .


































































