زاری كرمانجی-مێرگەسۆر
بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما و بوونی چەندین ڕووبار و ناوچەی گەشتیاری ڕۆژانە هاووڵاتییان و گەشتیارێكی زۆری ناوەخۆ و بیانی ڕوودەكەنە دەڤەری بارزان بەتایبەتیش ڕۆژانی پشووەكان ڕێژەكە زیاتر دەبێت.
وەك چالاكوانانی ژینگە پارێزی سنووری قەزای مێرگەسۆ، بۆ زاری كرمانجی باسی لێوەدەكەن: ” لە دەڤەری بارزان چەندین ڕووبار و سەرچاوەی ئاو و شوێنی گەشتیاری لێییە، ئەوەش وایكردووە ڕۆژانە سەدان كەس بۆ خۆ فێنكردنەوەو مەلەكەكردن و بەسەر بردنی كاتێكی خۆش لەناو سروشتی ناوچەكە ڕوو بكەنە دەڤەرەكە، بەتایبەتیش ڕۆژانی هەینی و پشوو ڕێژەی هاتنی گەشتیاران و هاووڵاتییان بۆ هەزاران كەس بەرزدەبێتەوە”.
داواكاریشن لەو كەسانەی بۆ گەشتكردن دەچنە دەڤەرەكە ژینگە ناوچەكە بپارێزن و پاشماوەی خۆراك و خواردنەوە لەدوای خۆیان كۆبكەنەوە، هەروەها ئاگر لەو شوێنانە هەڵنەكەن كە پوش و پەلاشی لێییەو مەترسی سووتانی هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا هۆشیاربن لە كاتی مەلە كردن خۆیان دوور بگرن لەو شوێنانەی مەترسین، لە پێناو گەشتێكی خۆش بۆ هەموو لایەك.

































































