زاری كرمانجی-سۆران
ڕەشكە یەكێكە لەو ماددە خۆراكیانەی كە سوودی زۆرە بۆ تەندروستی، لە دیارترینیشیان حەوت سوودن كە واتان لێدەكات زیاتر گرنگی بە خواردنی بدەن.
بە پێی ماڵپەڕی بۆڵد سكای؛ حەوت سوودی سەرەكی ڕەشكە بریتین لە:
١. كۆتایی ھێنان بە ژھرە ماددەكان: – ڕەشكە خوێن لە ژەھرە ماددەكان پاكدەكاتەوە كە وادەكات كاریگەری ئەرێنی ھەبێت لەسەر جەستە بە گشتی.
٢. ڕێگری كردن لە نەخۆشی شەكرە: – ھەندێك لە توێژینەوەكان ئاماژە بە گرنگی ڕەشكە دەكەن لە ڕێكخستنی ئەنسۆلین لە جەستەدا، كە ڕێگریدەكات لە تەشەنەكردنی نەخۆشی شەكرە و كەمكردنەوەی نیشانەكانی نەخۆشییەكە.
٣. كەمكردنەوەی ھەوكردنەكان: – ڕەشكە دژە ھەوكردنەكانی تێدایە كە ڕێگریدەكات لە ھەڵئاوسانی ماسولكەكان، و چارەسەری ئازاری جومگەكان و ھەوكردنەكانی ماسولكەكان، و چارەسەری ھەوكردنەكانی قوڕگ دەكات.
٤. كەمكرنەوەی كێش: – بە پێی چەند توێژینەوەیەك كە لەسەر ڕەشكە كراوە، سەلمێندراوە كەوا ڕەشكە ڕێژەی ئۆكسجین لە خانەكانی خوێندا زیاد دەكات، ئەوەش كاردەكات لە سوتاندنی چەوری كەڵەكەبوو لە لەشدا، بەتایبەت چەوری ورگ.
٥. وشكی لوت چارەسەر دەكات : – گەر بە بەردوامی ڕەشكە بخورێت كاریگەری دەبێت لە تەندروستی كۆئەندامی ھەناسە، چونكە ڕەشكە دەردانی ئەو ئەنزیمانە ڕێكدەخات كە بەرپرسیارن لە شێداركردنی بۆری ھەناسەدان، بەوجۆرە وشكی لوت وبۆری ھەناسە چارەسەر دەبێت.
٦. كرداری ھەرسكردن ئاسان دەكات: – ڕەشكە یارمەتی دەرە لە فڕێدانی ئەو پاشەڕۆیانەی لە ناو ئەندامەكانی كۆئەندامی ھەرسدا بە كەڵەكەبوویی ماونەتەوە، ھەستكردن بە ئازاری گەدە و ترشی گەدە كەمدەكاتەوە.
٧. كۆئەندامی بەرگری بەھێزدەكات: – ڕەشكە توانای بەرەنگاربوونەوەی ئەو بەكتریایانەی ھەیە كە كاریگەری دەكەن لە كۆئەندامی بەرگری، ھەروەھا خانەكانی جەستە چالاك دەكاتەوە و كۆئەندامی بەرگری بەھێز دەكات.

































































