سەرەڕای ئەو کێشە ئابوورییانەی عێراق بۆ هەرێمی کوردستانی دروستکردووە، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان بە گەشبینییەوە لە وەبەرهێنانی نیوەی یەکەمی ئەمساڵ دەڕوانێت و دەڵێت: بە بەهای زیاتر لە ملیارێک و 254 ملیۆن دۆلار لە سێکتەرە جیاوازەکان وەبەرهێنان کراوە.
محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، ڕاگەیاند: ئاماری نیوەی یەکەمی ساڵی 2025، دڵخۆشکەرە لە بواری دروستکردنی پڕۆژەی نوێ لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان، گوتیشی: تەنیا لە شەش مانگدا لە سێکتەرە جیاوازەکانی وەک پەروەردە، وەرزش، کشتوکاڵ، گەشتیاری، نیشتەجێبوون و بازرگانی، 79 پرۆژە مۆڵەتیان پێدراوە.
هەروەها ئاماژەیدا، لە کۆی ئەو 79 پرۆژەیەی مۆڵەتیان پێدراوە، بە بەهای ملیارێک و 254 ملیۆن و 385 هەزار و 369 دۆلار وەبەرهێنانیان تێدا کراوە، لە نێویاندا 28 پرۆژەیان بازرگانییە و بەهای وەبەرهێنانیان 220 ملیۆن و471 هەزارو 330 دۆلارە.
محەممەد شوکری جەختی لەوە کردەوە، دەستەکەی هەوڵی زیاتر دەدات بۆ خزمەت بە هاووڵاتیان و نیشتمان، بۆ ئەمەش ئاسانکاری و ڕێگەپێدان بۆ دروستکردنی پرۆژەی گرنگ و بەسوود زیاد دەکەن.
بە گوێرەی ئەو ئامارەی دەست کوردستان24 گەیشتووە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکوو کۆتایی مانگی حوزەیرانی 2025، پرۆژەکانی وەبەرهێنان لە سێکتەرەکان 79 پرۆژەبووە، بەمشێوەیە بوون:
بازرگانی
28 پرۆژە
بەهای وەبەرهێنان
220,471,330 دۆلار
پیشەسازی
17 پرۆژە
بەهای وەبەرهێنان
441,023,015 دۆلار
نیشتەجێبوون
10 پرۆژە
بەهای وەبەرهێنان
519,221,753 دۆلار
تەندروستی
3 پرۆژە
بەهای وەبەرهێنان
12,224,078 دۆلار
کشتوکاڵ
3 پرۆژە
بەهای وەبەرهێنان
4,719,500 دۆلار
نیشتەجێبوون
10 پرۆژە
بەهای وەبەرهێنان
519,221,753 دۆلار
گەشتیاری
8 پرۆژە
بەهای وەبەرهێنان
15,696,768 دۆلار
وەرزشی
2 پرۆژە
بەهای وەبەرهێنان
14,500,000 دۆلار
پەروەردەیی
6 پرۆژە
بەهای وەبەرهێنان
10,515,925 دۆلار
خزمەتگوزاریی بازرگانی
2 پرۆژە
بەهای وەبەرهێنان
16,013,000 دۆلار
































































