محەمەد ئامۆکەیی – زاری کرمانجی:
عەلی عبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتی کاروباری مین هەولێر بەزاری کرمانجی راگەیاند” دوای ئەوەی لە لایەن وەزارەتی پێشمەرگە داواکاری لە دەزگای مین کرا بۆ پاککردنەوەی رێگایەک لە مین و پاشماوەی جەنگی لە چیای گۆشینەی دەڤەری برادۆست، لەلایەن دوو تیمی مینلابەری (دەستی و میکانیکەڵ)، پڕۆسەی پاککردنەوەکە ئەنجامدرا و ئامادەکرا بۆ دامەزراندنی بنکەیەک بۆ هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە ناوچەکە“.
بەڕێوەبەری گشتی کاروباری مینی هەولێر دەشڵێت“ پێشتریش لە کاتی ئەنجامدانی چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە بوارەکانی رێگاوبان، کارەبا، ئاو و ئاوەڕۆ، تیمەکانی دەزگای مین لە سنووری سۆران هاوکاری لایەنە پەیوەندیدارەکانیان کردوەو ئەو ناوچانەی کە مەترسیدار و رێگربونیە لەبەردەم ئەنجامدانی پرۆژەکان لە مین و تەقەمنیان پاک کردووەتەوە.