مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
سەرۆكی فەلەستین ڕاگەیاند “بزووتنەوەی حەماس لە داهاتوودا حوكمڕانی كەرتی غەززە ناكات و دەبێت چەكەكانی ڕادەستی دەسەڵاتی فەلەستین بكات.”
مەحموود عەباس، سەرۆكی فەلەستین دوێنی یەكشەممە لە دیدارێكی دا لەگەڵ تۆنی بلێر، سەرۆكوەزیرانی پێشووتری بەریتانیا لە عومانی پایتەختی ئوردن جەختی لەوە كردەوە “تەنیا چارەسەری بەدیهاتوو، كشانەوەی تەواوەتی ئیسرائیلە لە كەرتی غەززە و بەهێزكردنی دەوڵەتی فەلەستین بۆ هەڵگرتنی بەرپرسیارێتییەكانی تەواو لە كەرتی غەززە، بە پاڵپشتی كاریگەری عەرەبی و نێودەوڵەتی.” لە بارەی ئایندەی بزووتنەوەی حەماسیشەوە گووتی “حەماس حوكمڕانی كەرتی غەززە ناكات و پێویستە بزووتنەوەكە چەكەكانی خۆی ڕادەستی دەسەڵاتی فەلەستین بكات و پابەند بێت بە بەرنامەی سیاسی و نێودەوڵەتی دەسەڵاتی فەلەستین.”


































































