مامۆستا حیكمەت سەلمان، بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری و سەرپەرشتیكردنی پەروەردەیی گشتی سۆران، بۆ زاری كرمانجی گوتی: لە ئیدارەی سۆران، گرفتی سەرپەرشتیارییمان هەیە و ژمارەی سەرپەرشتیاران بە بەراورد لەگەڵ ناوەندەكان وەكو پێویست نییە و پێویستیمان بە 54 سەرپەرشتیارهەیە.
بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری و سەرپەرشتیكردنی پەروەردەیی گشتی سۆران، گوتیشی: كارمەندی خزمەتگوزاری لە یەكەكان نییە، پێنج شەممەی ڕابردوو كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەتی پەروەردە كرا و تەوەرەكانی ئەم كۆبوونەوەیە بریتی بوون لە ڕێكخستنی میلاكات و وەرگرتنی قوتابییان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٥- ٢٠٢٦.


































































