بە سەرپەرشتیی سەرۆک بارزانی، ئەمڕۆ دووشەممە 14ـی تەممووزی 2025، هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە پیرمام، لە بارەی کێشەی مووچە و یەکهەڵوێستی کورد لە بەغدا کۆدەبنەوە.
هەر لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا، باسی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هەوڵ و هەنگاوەکانی هەناردەکردنەوەی نەوتیش دەکرێت.
کۆبوونەوەی ئەمڕۆی هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی لە ئاستی باڵا بەڕێوە دەچێت و شاندی پارتی لە هەر یەک لە نێچیرڤان بارزانی، مەسرور بارزانی، فازڵ میرانی، سیداد بارزانی، هۆشیار زێباری و مەحموود محەممەد. شاندی یەکێتیش لە بافڵ تاڵەبانی، قوباد تاڵەبانی، ڕەفعەت عەبدوڵڵا، دەرباز کۆسرەت ڕەسول و نزار ئامێدی پێکهاتوون.
































































