مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین ڕاگەیاند بە هۆی كەمبوونەوەی ئاستی ئاو، ژمارەیەكی زۆر گوللە هاوەنی قەبارە جیاواز لە سنووری كێلە سپییان لە ناو ئاوی دەربەندی ڕانیە دەركەوتوون كە بەشێكیان مەترسیی تەقینەوەیان هەبووە.
لە ڕاگەیاندراوەكەی ئاسایشی ڕاپەڕین هاتووە “لە لایەن تیمێكی تایبەتی بەڕێوەبەرایەتییەكەمان توانرا زیاتر لە 140 گوللە هاوەنی جۆراوجۆر لە كەناری ئاوەكە هەڵبگرنەوە.”
دەشڵێت “بەشێك لەو گوللە هاوەنە ئەڵقەی سەلامەتییان (پیم) پێوە نەمابوو، ئەمەش وای كردبوو كە ببنە مەترسییەكی ڕاستەوخۆ لەسەر گیانی ئەو گەشتیار و هاووڵاتییانەی سەردانی ناوچەكە دەكەن.”

































































