زاری كرمانجی – سۆران :
لە كەركووك، دایكێك بە فیشەك كوڕەكەی خۆی كوشت .
میدیاكانی كەركووك بڵاویان كردەوە “شەوی ڕابردوو كوڕێكی تەمەن 27 ساڵ كە كارمەندی دژە تیرۆری یەكێتیی بوو، لە لایەن دایكییەوە بە فیشەك كوژرا،”
پۆلیسی شارەكە ڕاگەیاند “گەنجەكە فیشەكێكی دەمانچە بەر سینگی كەوتووە و دوای گەیشتنی بە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستداوە.”
دەشڵێت كە دایكی دانی بە كوشتنی كوڕەكەیدا ناوە و هۆكارەكەشی بۆ كێشەی خێزانی گەڕاندووەتەوە .

































































