مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) لە وەڵامی نێردراوەكەی ترەمپ، ڕایدەگەیەنێت نیازی دابەشكردن و جیاكردنەوەی ناوچەكانی خۆمان نین لە سووریا.
ئەبجەر داود گوتەبێژی فەرمیی هەسەدە ڕاگەیاند “نیازی دابەشكردن و جیاكردنەوەی ناوچەكانی باكووری ڕۆژهەڵاتی سووریامان نییە،” دەشڵێت “بەشێك لە قسەكانی تۆماس باراك نێردراوی ئەمریكا بۆ سووریا لەوبارەوە بە دەمارگرتن دادەنێن، بەڵام ئێمە بە میانڕەوی دەزانین.”
ئەبجەر جەخت لەوەش دەكاتەوە كە ئامادەن ببن بە بەشێك لە سوپای بەرگریكاری سووریا و دەڵێ “شتێكی ئاسایییە هەسەدە بچێتە پاڵ سوپای سووریا، ئەگەرچی جیاوازییەك لەنێوان پێكهاتەی سوپای سووریا و هێزەكانی هەسەدە هەیە، ئەوەش پێویستیی بە كاتە بۆ ڕێكخستنەوە.”


































































