زاری كرمانجی :
قائیمقامی قەزای ناوەندی سۆران، ڕایدەگەینێت، ئەوانەی زێدەڕۆییان كردووە بۆ سەر تۆڕەكانی دابەشكردنی ئاو بێگومان ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەكرێنەوە .
رەجەب زوبێر قائیمقامی قەزای ناوەندی سۆران، دووپاتی لەوەكردەوە، تیمەكانی نەهێشتنی زێدەڕۆی بۆ سەر تۆڕەكانی ئاو بەردەوامن لە گەڕان، هەر شوێن و ماڵێك ببینن بە نایاسایی ئاویان ڕاكێشاوە، بێگومان ڕووبەڕووی سزا دەكرینەوە كە خۆی لە سزای یاسایی و ماددی دەبینێتەوە .و دەبێت پارەی ئەو ساڵانەش بدات كە ئاوەكەی بە نایاسایی ڕاكێشاوە .
گووتیشی:” بڕینی زێدەڕۆییەكان كاریگەری باشی لەسەر زیادبوونی ئاوی دەبێت، لە هەمان كات كاریگەری لەو گەڕەك و كۆلانانەش دروست دەكات كە بەهۆی ڕاكێشانی ئاوی زیادە چەندین ماڵ گرفتی كەمئاویان بۆ دروست ببوو.
لە سنووری ناحیەی دیانا و چەند گوندێكی دەورووبەری سۆران، بەهۆی كەمئاوی و وشكە ساڵی سەروچاوەی ئاوی خواردنەوەیان بە تەواوی وشك بووە، لە ڕێگەی بیر و تانكەر ئاویان بۆ دابین دەكرێت .


































































