زاری كرمانجی-سۆران:
بەڕێوبەرایەتی ڕەگەزنامە و كاروباری شارستی هەولێر، ڕایگەیاند؛ لە ئێستادا هاووڵاتییان هەموو ڕۆژانێكی شەممە دەتوانن لە ڕێگەی ئۆنڵاین وادە ( ڕۆژ) ـی ئەنجام دانی مامەڵەی دەرهێنانی كارتی نیشتیمانی حجزبكەن، تاوەكو بە خێرای و بەبێ نۆرە گرتن مامەڵەكانیان تەواو بكەن و ببنە خاوەنی كارتی نیشتیمانی خۆیان
هەر هاووڵاتییەكیش پێویستە ئەو پێداویستیانەی پێ بێت
١ـ دابەزاندنی بەرنامەی “بیگاقە وگنیە” لە ڕێگەی مۆبایل
٢ـ پڕكردنەوەی فۆرمێكی ئەلیكترۆنی لە ڕێگەی مۆبایل
٣ـ ناردنی وێنەی كارتی زانیاری
٤ـ پارەدان لە رێگەی حساب بانكی بە دینار
٥ـ ناردنی وێنەی نفوس
*مەرجەكان بەپێی كەسی داواكار دەگۆرێت بۆ نموونە بۆ منداڵان بەیان ولادە و كارتی نیشتمانی باوك و دایك پێویستە































































