مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
لە هێرشێكی چەكداری لە پارێزگای سیستان و بەلووچستانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران، سێ پۆلیس كوژران .
ناوەندی ڕاگەیاندنی پۆلیسی سیستان و بەلووچستان، ئەمڕۆ شەممە 12ـى تەممووز، لە ڕاگەیێندراوێكی دا ئاشكرای دەكات “ڕۆژی هەینی چەند چەكدارێكی نەناسراو لە شاری چابەهار، هێرشیان كرد یەكەكەی پۆلیس لە ناوچەكە و بەم هۆیەوە 3 كەس بە ناوەكانی (حوسێن جەعفەرنیا، عەباس بێیرەقی فەرد و حەمیدڕەزا میرشاهی) لە هێزەكانی پۆلیس بە سەختی بریندار بوون و دواتر بەهۆی سەختیی برینەكانیانەوە گیانیان لەدەستدا.”
دوای ماوەیەك لە هێرشە چەكدارییەكە، گرووپی سوننە مەزهەبی جەیشولعەدل كە گرووپێكی چەكداری بەلووچەكانە لە ئێران و پێگەكانی لەنێو پاكستاندان، بەرپرسیاریەتی هێرشەكەی لە ئەستۆ گرت.

































































