پشتیوان كەریم – زاری كرمانجی :
بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی ئیدارەی سۆران بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” لە ساڵی داهاتوو ماستەر پلانی وەبەرهێنانمان دەبێت”.
دڵڤان عومەر بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی ئیدارەی سۆران، ئاشكرای كرد:” ئامانج لە دانانی ماستەر پلانی وەبەرهێنان بۆ ئەوەیە زیاتر گەشە بە سنووری ئیدارەی سۆران بدەین لە سێكتەرەكانی وەك (گەشتوگوزار، پیشەسازی، كشتوكاڵ، بازرگانی، وەبەرهێنان) .
دڵڤان عومەر ، گووتیشی:” بۆ دانانی ماستەرپلانی وەبەرهێنان لە ئێستادا ئەم پرسە چەند قۆناخێكی بڕیوە و لە داهاتووشدا پلانمان دەبێت بۆ جێبەجێكردنی”.