زاری كرمانجی-سۆران:
لە ماوەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەریـی کوردستان، هەنگاوی گەورەی ژینگەیی بۆ زیادکردنی ڕووبەری سەوزایی نراوە، زیاتر لە 14 هەزار و 390 مۆڵەتی ژینگەیی بە پرۆژەکان دراون، کە ناچارکراون زیاتر 25%ـی پرۆژەکانیان سەوزایی بێت.
ژینگە، یەک لە کەرتە هەرە گرنگەکانە بەلای کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە، بە جۆرێک لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، کۆمەڵێک بڕیار و رێنمایی گرنگی بۆ پاراستنی ژینگە دەرکردووە.
هەروەها لە ماوەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێژەی سەوزایی بۆ 20 % زیاد کراوە، ئەمەش لە ڕێی هەڵمەتی چاندنی نەمام و ناچارکردنی پرۆژەکان بە دانان و زیادکردنی رێژەی سەوزایی بۆ زیاتر لە 25%. زیاتر لە 14 هەزار و 390 مۆڵەتی ژینگەییش بە پرۆژەکان دراون.
































































