سەركۆماری توركیا یەكەم پەیامی خۆی دوای چەكدانانەكەی ئەمڕۆی پەكەكە ڕاگەیاند و دەڵێت: “ئەمڕۆ هەنگاوێكی گرنگ نرا.”
كەمێك پێش ئێستا (هەینی 11/7/2025)، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەركۆماری توركیا، دوای چەكدانانی ئەمڕۆی پەكەكە، یەكەم پەیامی خۆی ڕاگەیاند و گوتی: “ئەمڕۆ هەنگاوێكی گرنگ نرا، هیوادارم ئەم هەنگاوە بۆ توركیایەكی بێ تیرۆر سوودی هەبێت.”
ئەوەشی خستووەتە روو: “لە خوا داواكارم، لەم ڕێگەیەدا کە بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵاتەکەمان و ئاسوودەیی گەلەکەمان و چەسپاندنی ئاشتییەکی هەمیشەیی لە ناوچەکەمان گرتوومانەتە بەر، بمانگەیەنێت بە ئامانجەکانمان.”
ئەمڕۆ، پرۆسەی چەکدانانی گرووپێک لە ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە ئەشکەوتی جاسەنەی سەر بە ناوچەی سوورداشی قەزای دووکان کە ژمارەیان 30 چەکدار بوون، وەک نیازپاکی لە پرۆسەی ئاشتیی تورکیا، بهڕێوه چوو و چەكەکانیان دانا و سووتاندیان.


































































