شەهلا ڕەشید- زاری كرمانجی :
پەتایەكی نوێ له نێو منداڵان بڵاوبووەتەوە و به‌شێك له باوك و دایكانى تووشى دڵه‌ڕاوكێ و ترس كردووه، به‌رێوه‌به‌رى ته‌ندروستى سۆرانيش ده‌ڵێ : پێويست ناكات باوان بترسن له‌و جۆره په‌تايه”.
د. كاروان جەمال، بەڕێوەبەری تەندروستی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” ئەو نەخۆشییەی ئێستا لە ناو منداڵان بڵاو بەوتەوە پەتایەكی وەرزییە و نیشانەكانی تای سارد و گەرم، كۆكە و پەسیوی لە گەڵە، زۆر بە خێرای دەگوازرێتەوە، بەڵام مەترسیدار نییە و دوای چەند ڕۆژێك منداڵەكە دەگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆی”.