زاری كرمانجی-سۆران
ڕاگەیاندنی زانكۆی سۆران بڵاوی كردەوە: ” بە ئامادەبوونی، پ. ی. د. شێروان شەریف قورتاس، سەرۆکی زانکۆی سۆران، ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ، یارا بەرزنجی، نوێنەری کوردستان فاوندەیشن، یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەنێوان زانکۆی سۆران و دامەزراوەی کوردستان فاوەندەیشن, واژۆکرا.
ئامانج لە واژۆکردنی یاداشتامەکە، بریتیە لە خستنەگەڕی توانا وچالاكیی قوتابیان، هاوکات پاڵپشتیکردنی گەنجانی زانکۆی سۆران، لەڕێگەی زانستی و ڕێکخراوەیی و دۆزینەوەی هەلی کار.
هەروەها، بەشداری کارای قوتابیان و لاوانی زانکۆ لە چالاکیی و دەرفەتەکاندا و هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆ و دامەزراوەکانی تردا، بەدەر لە بەستنەوەی قوتابی بە هەردوو ڕێکخراوی (Jobs.KRD & Volunteer.KRD)، لەژێر چەتری دامەزراوەی کوردستان فاوەندەیشن، بۆ کۆمەڵگەیێکی پێشکەوتنخواز و بەهێزکردنی لاوان.
































































