زاری كرمانجی-سۆران
ئەندامێکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند” زیاتر لە ٦٥٠ هەزار کەس فۆڕمی کارمەندی کۆمسیۆنیان پڕکردوەتەوە.”
حەسەن هادی زائیر، لە دواین لێدوانیدا، باسی لەوەکرد، ڕێکارەکانی ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن بەردەوامە و سەرجەم کارەکان بۆ ڕێگری کردن لە ساختەکاری گیراوەتەبەر، گوتیشی” هەر کاندیدێک پێشێلکاری ئەنجامبدات سزا دەدەرێت و تاوەکو ٢٥ ملیۆن دیناری عێراق سزا دەدەرێت.”
ئاماژەی بەوەشکردوە، وادەی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمان لە ڕێکەوتی خۆی دەستپێدەکات و لە ٢٤ کاتژمێر پێش ئەنجامدانی دەنگدانی تایبەت کۆتایی دێت.
ئهو ئەندامهی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، دەڵێت” ژمارەی کاندیدانی هەڵبژاردن گەیشتوەتە نۆ هەزار و ٧٢٦ کاندید، لە کاتێکدا زیاتر لە ٢١ ملیۆن هاوڵاتی مافی دەنگدانیان هەیە.”

































































