ئا: زارى كرمانجى
پێشنیار دەکرێت بۆ کەسانی پێگەیشتوو تەندروست ڕۆژانە هەشت پەرداخ شلە بخۆنەوە، بەڵام ئەوانەی نەخۆشی گورچیلەیان هەیە پێویستە ڕاوێژ بە پزیشکەکەیان بکەن سەبارەت بە بڕی ئەو شلانەی کە پێویستە بیخۆن.ئاو و شلەمەنیەکان بە بڕێکی زۆر و هەمووی بە یەکجار مەخۆن، بەڵکو قووت و وردە وردە بە درێژایی ڕۆژ بخۆنەوە.
دەتوانیت پارچەیەک لە لیمۆ، توو، خەیار، ڕەشکە، نەعنا، جێنسێنگ و ئاوی گوڵ بەکاربهێنیت بۆ بهتامکردنی ئاو.بەکارهێنانی میوەی وەرزی ڕۆڵێکی کاریگەر دەگێڕێت لە دابینکردنی ئاو بۆ جەستە، بەڵام بەهۆی بەرزی ڕێژەی شەکرەکەیانەوە، خواردنی زیاتر لە چوار یەکە میوە لە ڕۆژێکدا پێشنیار ناکرێت.بەکارهێنانی بڕی گونجاوی سەوزە و میوەی وەک هەروەز، ترێ، سێو،كالهك، ئالبالو، گێلاس، خەیار، نەعنا، سپێناخ، کاهوو، و کەلەرم لە خۆراکی ڕۆژانەدا بۆ دابینکردنی ئاو و ئەلکترۆلایتی پێویست و ڕێگریکردن لە وشکبوونەوهی جهسته.ڕۆژانە چەند ژەمێکی بچووک و سووک بخورێت و دووربکەونەوە لە خواردنی ژەمە گەورە و قورسەکان،جۆرەها سەوزەی کاڵ و کوڵاو وەک زەڵاتە یان لەگەڵ ژەمەکاندا بەکاربهێنە بۆ نههێشتنی تینوێتی. تێکەڵکردنی ماست و خەیار یان ماست لەگەڵ سەوزەی کوڵاوی جۆراوجۆر، جگە لەوەی بەهای خۆراکی ماست زیاد دەکات، تینوێتی كهم دهكاتهوه.خواردنەوەی شلەی شیرین و کافاینییەکان وەک قاوە و شوکولاتەی کاکاو و سۆدە و چای تۆخ دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی شلەی جەستە.
































































