”ئەگەر بۆیان بچێتە سەر، نیەتی خراپتریشیان هەیە“
بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق ئاشكرای دەكات كە ئەوەی لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەگوزەرێت، بانگەشەی پێشوەختەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقە و وێڕای لایەنگەلی شۆڤینیی دەستڕۆیشتووی عێراقی، دەستی هەندێك لایەنی ناوخۆی هەرێمی كوردستانیشی تێدایە.
رێباز حەملان، بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق، رايگەياند ” دەسەڵاتدارانی بەغدا ئەگەر ئەم دۆخەی ئێستایان بۆ بچێتە سەر، نیازی خراپتریشیان هەیە و قۆناغ بە قۆناغ جێبەجێی دەكەن.
ئەوەشی خستە ڕوو” ئەوەی بەرامبەر بە مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان ڕوو دەدات، سێ هۆكاری لە پشتەوەیە، ئەوانیش:
یەکەم؛ پیلانێکی سیاسیی زاڵمانەیە و بڕیارێکی نادەستووری و نادادپەروەرانەیە.
دووەم؛ بانگەشەی پێشوەختەی لایەنەکانە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.
سێیەم: دەستی هەندێک کەس و لایەنی ناوخۆی هەرێمی كوردستانیشە کە بەردەوام جێبەجێکاری پیلانەکانی هەندێک لایەنی شۆڤێنیی عێراقن لە هەرێمی كوردستان.

































































