به‌ختیار سه‌باح-زاری كرمانجی:
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 10ی ته‌ممووزی 2025، له دۆڵی روستی باڵه‌كایه‌تی به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێك 6 هاووڵاتی بریندار بوون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی سۆران بڵاویكردووه‌ته‌وه، کاتژمێر ١١:٤٥ ئه‌مڕۆ ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب نیسان لە پێچەکانی گوندی روستی باڵه‌كایه‌تی وه‌رگه‌ڕاوه، به‌و هۆیه‌وه 6 هاووڵاتی برینداربوون و 2 له‌وانه برینه‌كه‌یان سه‌خته.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، دوو لەو هاووڵاتییانه‌ی كه برینه‌كانیان سه‌خت بووه، بەخێرایی ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئاشتی سۆران کران.

































































