ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو 14ـی تەممووزی 2025، دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەی پرسی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە.
پرسی ئەو سکاڵایەی ئاراستەی دادگای فیدراڵی کراوە، گرەنتی دانی وەزارەتی دارایی عێراقە بۆ خەرج کردنی مانگانەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بێ دواکەوتن، بێ ئەوەی پرسەکە تێکەڵ بە ناکۆکییەکە سیاسییەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ بکرێت































































