مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
تەلەڤزیۆنی سووریا بڵاوی كردەوە لە چەند ڕۆژی داهاتوو كۆبوونەوەیەكی سێ قۆڵی لە نێوان نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ و ئەحمەد شەرع و مەزڵووم عەبدی دەكرێت .
بە گوێڕەی سەرچاوەیەك كە قسەی بۆ تەلەڤزیۆنی سووریا كردووە “بڕیارە لە چوارچێوەی هەوڵەكان بۆ جێبەجێكردنی ڕێككەوتنەكەی 10ی ئاداری 2025، تۆم باراك نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ سووریا، لەگەڵ ئەحمەد شەرع و مەزڵووم عەبدی كۆ ببێتەوە.”
ڕێككەوتنی 10ی ئادار لە نێوان هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) و دیمەشق كە لە نێوان ئەحمەد شەرع و مەزڵووم عەبدی واژۆ كرا، ئامانجی یەكخستنی دامەزراوە مەدەنی و سەربازییەكانی ئیدارەی خۆسەرە لەگەڵ حكومەتی سووریا.
سەرچاوەكە ئاشكراشی كردووە “ڕەنگە هەندێك بڕگە لەسەر داوای هەسەدە بە ڕێككەوتن لەگەڵ واشنتن هەموار بكرێنەوە.”
































































