بهختیار سهباح-زاری كرمانجی:
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، کارەبای 24 کاتژمێری لە سەرانسەری هەرێم گەیشتووە دوو ملیۆن هاووڵاتی کە دەکاتە سەدا 30 دانیشتوان، دەشڵێت، زیاتر لە دوو هەزار و 100 مۆلیدەش کوژێندراونەتەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی کارەبا، تیایدا هاتووە: “وەزارەتەکەیان خۆشحاڵە بە ڕاگەیاندنی گەیشتنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ زیاتر لە دوو ملیۆن هاووڵاتیی، کە دەکاتە نزیکەی 30%ـی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناکی”.
ئاماژه بهوهشكراوه، دوای ئەم فراوانبوونەی ئەمڕۆ، زۆرینەی هاووڵاتییان لەسەر ئاستی شارەکانی هەولێر، دهۆک و سلێمانی دەستییان دەگات بە کارەبای 24 کاتژمێری، و فراوانبوونەکەش تەواوی هەردوو بازنەی 150 مەتری لە هەولێر و 60 مەتری لە سلێمانی دەگرێتەوە.
باس لهوهشكراوه: ئەم دەستکەوتە هەنگاوێکی گرنگە بەرەو دابینکردنی کارەبایەکی بەردەوام و هەرزانتر لەپاڵ ژینگەیەکی پاکتر لە هەرێمی کوردستان.
ئهوهش روونكراوهتهوه، بەمشێوەیە زیاتر لە دوو ملیۆن هاووڵاتی و 544 هەزار هاوبەش ئێستا سوومەندن لە کارەبای 24 کاتژمێری.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی کارەبا، زیاتر لە دوو هەزار و 100 مۆلیدەی گازوایل لە گەڕەکەکان کوژێنراونەتەوە، و تا کۆتایی ساڵی 2026یش، حکومەتی هەرێم لە پلانیدایە زیاتر لە حەوت هەزار مۆلیدە بکوژێنێتەوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو: حکومەتی هەرێم مانگی پێشووتر ڕایگەیاندبوو کە هاووڵاتییان کەمترین پارەی کارەبایان دابوو لە پسوولەکانی مانگی پێنج، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ نرخە نوێیەکان کەوا بۆ پاراستنی خێزانە کەمدەرامەتەکان و هاندانی هاووڵاتییان بۆ بەکارهێنانی بەرپرسیارانەی کارەباوە دانراون. لەژێر نرخە نوێیەکاندا، 80%ـی هاووڵاتییان پارەیەکی کەمتر دەدەن بە کارەبا بە بەراورد بەو پارەیەی دەیاندا بە هەردوو کارەبای نیشتیمانی و کارەبای مۆلیدە گازوایلەکان.
وەزارەتی کارەبا دەشڵێت: تا کۆتاییی 2025 سەنتەری هەر چوار پارێزگای هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە کارەبای 24 کاتژمێریان پێ دەگات.
































































