دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕایگەیاند، لە ئەدای ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕوسیا نارازییە و بەنیازە چەکی بەرگری زیاتر بۆ ئۆکراینا بنێرێت.
دۆناڵد ترەمپ لە میانی دیدارێکیدا بە ڕۆژنامەنووسانی گووت: ئێمە بڕیارە چەکی زیاتر بنێرین- ناچارین. دەبێت ئۆكرایناكان بتوانن بەرگری لە خۆیان بکەن. ئێستا هێرشێکی قورسیان لەسەرە. هێرشێکی زۆر تووندیان لەسەرە. “دەبێت چەکی زیاتر بنێرین”.
































































