ئیسماعیل بەقایی گووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئیران ئەمڕۆ سێشەممە 8-7-2025 ڕایگەیاند: تا ئێستا هیچ داواکارییەک بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ئەمریکییەكانەوە لە لایەنی ئێمەوە نەکراوە.
ئەم قسانە لە وەڵامی لێدوانەکانی شەوی ڕابردووی ترامپ بوو لە دیدارێکی لەگەڵ ناتانیاهۆ کە رایگەیاند” ئێرانییەکان داوای دانوستانیان لێکردین و ئێمەش قبوڵمان کرد”.
ستیڤ ویتکۆف لە هەمان دیداردا ڕایگەیاند کە دانوستانەکان لەگەڵ ئێران هەفتەی داهاتوو دەست پێدەکاتەوە.

































































