ئەندامێکی کۆمێتەی ناوەندی پارتی دەڵێت، بەغداد پرسی مووچەی هەرێمی کوردستانی بە سیاسی کردووە.
ئەمڕۆ سێشەممە، ئاری نانەکەلی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیاند” پارتی بیری لە کشانەوەی پرۆسەی سیاسیی عێراق نەكردۆتەوە، لەبەر ئەوەی پارتی بەرپرسیارییەتی گەورەی لەسەر شانە بەرانبەر گەلەکەی”.
گووتیشی : بەغداد پرسی مووچەی خەڵکی کوردستانی بە سیاسیی کردووە، ئامانجی بەغداد سزادانی خەڵکی کوردستانە، نایانەوێت گەشەسەندنی کوردستان بەردەوام بێت، لەگەڵ ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییەکانی بەرانبەر بەغداد جێبەجێ کردووە.
دەشڵێت” حکومەتی عێراق دەستووری پێشێل کردووە لەبەر ئەوەیە کێشە لەنێوان هەولێر و بەغداد دروست دەبێت”.


































































