كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی وادەی پێشكەش كردنی داواكاری دامەزراندنی كارمەندی سەر سندووقەكانی دەنگدانی درێژكردەوە.
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە ئاگادارییەكدا، وادەی پێشكەش كردنی داواكاری دامەزراندنی كارمەندانی سەر سندوقی هەڵبژاردنەكانی بۆ 20ی ئەم مانگە درێژ كردەوە.
ئاماژەی بەوەش داوە، هەر فەرمانبەر یان دەرچوویەكی زانكۆ و پەیمانگاكان دەیەوێت دابمەزرێت بۆ چاودێری سەر سندوقی هەڵبژاردنەكان، پەلە بكات لە پێشكەش كردنی فۆڕمی چاودێری سەر سندوق بە نزینكترین ناوەندی تۆماركردن.
ئەو كارمەندانەی كە فەرمانبەری حكوومەت نین، 250 هەزار دینار وەردەگرن و ئەوانەیشی فەرمانبەری حكوومەتن، بڕی 150 هەزار دینار وەردەگرن.
بەپێی رێكارەكانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، جگە لە پۆلیس و سەرباز، فەرمانبەرانی حکوومەت و قوتابییانی زانکۆ و پەیمانگاکان، دەرچوانی زانکۆ دەتوانن فۆڕم پڕ بكەنەوە.
مەرجە تەمەنیان لەنێوان 19ساڵ تاوەكوو 55 ساڵیدا بێت، دەرچووی ئامادەیی بێت، کارتی دەنگدانیان هەبێت، لە هەمان شار نیشتەجێ بن.

































































