جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەوەی ئێستا لەسەر مێزی گفتوگۆیە قبوڵ بكرێت هەرێمی كوردستان بچووك دەكاتەوە و دەشڵێت: دەبێت بگەینە ڕێككەوتنێك كە قابیلی جێبەجێكردن بێت.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لە دیمانەیەكدا لەگەڵ یەكێك لە میدیاكانی، باس لە ڕێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا دەكات و ئاماژە بەوە دەدات، ئەوەی ئێستا لەسەر مێزی گفتوگۆی نێوان هەردوولایە، لێدانە لە قەوارەی دەستووری هەرێمی كوردستان.
دەشڵێت: دەبێت بگەینە ڕێككەوتنێك كە قابیلی جێبەجێكردن بێت، هەروەها نابێت ڕێككەوتنەكە دەستكاری بكەن و هەر جارێك داوای شتێك بكەن، ڕۆژێك داوای خاڵە سنوورییەكان دەكەن، ڕۆژێكی دیكە فڕۆكەخانە و تا وای لێدێت ڕۆژێك چاو دەكەینەوە هەرێمی كوردستان نەماوە.
قوباد تاڵەبانی وتیشی: بەداهاتی ناوخۆ و داهاتی نەوتی و نا نەوتیش، ناتوانین مووچەی مووچەخۆران بدەین.

































































