زاری كرمانجی – سۆران :
بە گوێرەی ڕاپۆرتێكی پێگەی ئەكسیۆسی ئەمریكی، ئیسرائیل ئامادەكاری دەكات بۆ ئەگەری ئەنجامدانی هێرشی سەربازیی نوێ بۆ سەر ئێران، ئەگەر هاتوو ئێران هەوڵی زیندووكردنەوەی بەرنامە ئەتۆمییەكەی بدات، ئەمەش لە چوارچێوەی پێشبینییەكانی بەرپرسانی ئیسرائیل دێت كە ڕەنگە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا ڕەزامەندیی بدات لەسەر ئەمجۆرە هێرشانە.
پێگەكە لە دوو سەرچاوەی ئاگاداری گواستەوە و ڕایگەیاند، ڕۆن دێرمەر، گەورەی ڕاوێژكارانی بنیامین نەتانیاهوو لە لێدوانێكی داخراودا ئاماژەی بەوە داوە لە سەردانەكەی ئەم دواییەی بۆ واشنتۆن بڕوای وایە كە ئیدارەی ترەمپ پشتیوانی لە گورزی نوێی ئیسرائیل دەكات بۆ سەر ئێران لە چوارچێوەی هەلومەرجی دیاریكراودا.


































































