زاری كرمانجی-سۆران
پەرتووكی (مرۆڤە خاوەن پێداویستیە تایبەتیەكان لەدیدی نابینایەكدا) وەك یەكەم كتێبی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەشداری پێكرا لە فیستیڤاڵی كتێبی دەنگی لە پارێزگای سلێمانی.
هێرش هەسنانی، ئامادەكاری پەرتووكی (مرۆڤە خاوەن پێداویستیە تایبەتیەكان لەدیدی نابینایەكدا) بە زاری كرمانجی گووت: ” ئاراس نەسرەدین لە ڕاگەیاندنی ڕێكخراوی ڕۆشنای دڵ پێی ڕاگەیاندین ڕۆژی ٧/٧/٢٠٢٥ ڕێكخراوی ڕۆشنایی دڵ بۆ خزمەت كە تایبەتە بە نابینایان، لە ڕۆژی كتێبی دەنگی مەڕاسیمێكی گەورەی لە پارێزگای سلێمانی ڕێكخست، لە مەراسیمەكەدا جگە لە ستافی رێكخراو ژمارەیەكی زۆر لە نووسەرو ڕۆژنامەنووس و چالاكوانان و نابینایان ئامادەبوون، كە زیاتر لە ٣٠ كتێب كە بە شێوازی دەنگی خوێندرابوونەوەو تۆمار و مۆنتاژ كراو بوون لەلایەن نووسەرەكان خۆیان یان خوێنەرانی تایبەت بەم بابەتە بەڕێگای فلاش میمۆری پێشكەش كران بە بەشداربووانی فیستیڤاڵەكە كە زۆربەیان نابینابوون”.
ئەوەشی خستەڕوو: ” یەكێك لە لەكتێبەكانیش بریتی بوو لە (مرۆڤە خاوەن پێداویستیە تایبەتییەكان لەدیدی نابینایەكدا) لە نووسینی هێرش هەسنانی خوێندنەوەو تۆمار كردنی دەنگ ئازاد ئۆمەراوەیی مۆنتاژ عەبدوڵا ماوێلی بوو، وەك دیاریشە نابینایان لەڕێی شێوازی بڕایلەوە كتێب دەنووسن و دەخوێنەوە، بەڵام چونكە هەمویان شارەزایان نییە لە بڕایل بۆیە ساڵانە كتێبی نووسەرەكان بەدەنگ دەخوێنرێنەوە و تۆماردەكرێن لەڕێی فلاش میمۆریەوە پێشكەش بە نابینایان دەكرێن، جگە لەنابینایان بینادارەكانیش لێی سودمەند دەبن”.
گووتیشی: ” هەر لە مەڕاسیمەكەدە هاووڵاتییەك بەناوی سەروەر عزەت دوئامێری نمایشكرد وەك خزمەت پێشكەشی بەنابینایەنی بەشدار بووی كرد، كەیەكێكیان بۆدروست كردنی سیڤی بوو ئەوەی تریشیان بۆ فێركاری بڕایل بوو لە كۆتای مەڕاسیمەكە سوپاس و پێزانین بەخشرایە نووسەرە بەشداربووەكان وخەڵاتی رێزلێنانیش بەخشرایە ژمارەیەك لە خوێنەرانی كتێب و ئەو كەسانەی كاری مۆنتاژیان بۆ كتێبەكان ئەنجام دابوو، ژمارەیەك لە كەناڵەكانی ڕاگەیاندن كەبەشداری مەڕاسیمەكە بوون”.
جێگای ئاماژە پێكردنە: ” ڕێخراوی ڕۆشنای دڵ بۆخزمەت كە تایبەتە بە نابینایان و لەساڵی ٢٠١٩ لە پارێزگای سلێمانییە دەست بەكاربووە ساڵانەش ئەو كتێبانەی نووسراون دەیان كات بەدەنگ، ئەوانەش كە نووسەرەكان خۆیان دەیانكەن بە شێوازی دەنگی لەمەڕاسیمێكدا لەڕۆژی ٧/٧ ڕۆژی كتێبی دەنگی پێشكەشی دەكات بە نابینایان و ئەو كەسانەی هۆگری گوێگرتنن لە كتێب لێی سود مەند دەبن.

































































