مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ڕۆژنامەی سەباح ی عێراقی، لە سەر زاری بەڕیوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی داد بڵاوی كردەوە “لەپێناو بەرجەستەكردنی پێوەرە مرۆیییەكان و مامەڵەكردن لەگەڵ زیندانییانی منداڵ و مێردمنداڵ، بڕیار دراوە بە دروستكردنی زیندانێكی گەورە و سەردەمیانە،”
موراد ساعیدی بەڕیوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی دادی عێراق ڕایدەگەیەنێت “شوێنی چاكسازییەكە دەكەوێتە ئەبووغرێبی نزیك بەغدا و لە سەر ڕووبەری 30 دۆنم زەویی جێبەجێ دەكرێت.”
دەشڵێت “بەندیخانەكە بۆ هەر دوو ڕەگەزە و كچان و كوڕان لە یەك جیا دەبن، هەروەها دادگایەكی تایبەت و بنكەیەكی پۆلیسی تێدا دەكرێتەوە، لەگەڵ ناوەندێكی توێژینەوە، شوێنی وەرزش و دەروونی و كۆمەڵایەتی، تا دوای تەواوكردنی سزاكانیان منداڵان و مێردمنداڵان بتوانن تێكەڵ بە كۆمەڵگە بكرێنەوە.”


































































