مستەفا دۆلەمەری – زاری کرمانجی :
گەنجێکی تەمەن ٢١ ساڵ دانیشتووی گوندی سوسناو سەر بە ناحیەی بجیل بە دەستە ڕەنگینەکانی خۆی وێنە دەکێشێت، دەڵێت کاتێک وێنە دەکێشم هەستێکی زۆر خۆشم هەیە، چونکە مرۆڤ بە خەیاڵ دەچێتە ناو سروشتی هونەری وێنەکێشان.
بەهزاد حاتم بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند:” هەر لە منداڵییەوە حەزی وێنەکێشانم هەبوو و لە ١٦ ساڵییەوە دەستم کرد بە کاری وێنەکێشان، هەر ئەوەش وایکرد ڕوو بکەمە پەیمانگەی هونەرە جوانەکان و ئێستا لە کۆتا قۆناخی پەیمانگای هونەرە جوانەکانم لە ئاکرێ”
بەهزاد سوپاسگوزاری دایک و باوکیەتی کە هەمیشە یارمەتیدەر و هاوکاری بوونە لەوەی بگاتە بە حەز و ئاواتەکانی، ئەوەش دەڵێت:” شارەزایم لە تەواوی جۆرەکانی وێنەکێشان هەیە، بەڵام زیاتر کار لە سەر وێنەکێشانی سەر دیوار و تەختە دەکەم و بۆ وێنەی سەر دیوار بۆیاخی ئاوی بەکار دەهێنم”،
بەهزاد هێما بۆ ئەوەش دەکات کە هاووڵاتییان هەمیشە داوایی لێ دەکەن وێنەیان بۆ لەسەر دیوار بکێشێت و دەڵێ:” زۆربەی جار خەڵکی داوا دەکەن وێنەیان بۆ لەسەر دیوارەکان دروست بکەم، بەتایبەتی دیواری قوتابخانە و کافتریا و خەڵکیش ڕایان لە کارە کەمە”.
زیاتر گوتیشی:” لە داهاتوودا حەزم لێیە ببم بە هونەرمەندێکی سەرکەوتووی شێوەکاری و بتوانم خزمەتی کۆمەڵگەی خۆم بکەم، بەتایبەت بەوانەی خولیایی وێنەکێشانیان هەیە”.