ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە ناوی تەحریر شام (HTS)ی لە لیستی “رێکخراوە تیرۆریستییە بیانییەکان” لابردووە.
مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە یاداشتێکی فەرمیدا ڕایگەیاند: بە ڕاوێژ لەگەڵ داواکاری گشتی و وەزیری گەنجینەی ئەمریکا، بە فەرمی دەستنیشانکردنی ڕێکخراوی تیرۆریستی دەرەکی لە جەبهەت نوسرە، ناسراو بە تەحریر شام و ناوەکانی دیکە هەڵدەوەشێنمەوە.
بڕیارەکەی واشنتۆن لە ئەمڕۆ سێشەممە 8/7/2025 بە فەرمی دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە. ئەم هەنگاوە دوای چەند ڕۆژێک هات کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بە فەرمی سزاکانی وڵاتەکەی لەسەر سوریا هەڵگرت.
ترەمپ پێشتر لە مانگی ئایاردا زۆربەی سزاکانی هەڵوەشاندبووەوە، ئەمەش لە وەڵامی داواکارییەکانی سعودیە و تورکیە بۆ یارمەتیدانی سوریا بۆ گەڕانەوە بۆ ئابووری جیهانی.
هەروەها ئەمریکا پاداشتی گرتنی ئەحمەد شەرع سەرۆکی ئەو گرووپە دوای هاتنە سەر دەسەڵات هەڵوەشاندەوە.
































































