بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە خوانێکیدا لەگەڵ بنیامین نەتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە لێدوانی بۆ ڕۆژنامەوانان هیوای خواست کە ناچار نەبێت جارێکی دیکە هێرش بۆ سەر ئێران دەست پێ بکات و ئاماژەی بەوە دا: “حکومەتی ئێران بەدوای ئاشتیدا دەگەڕێت، دانوستانەکانی پەیوەست بە ئێران پلانیان بۆ دانراوە و وادەیەکمان بۆ دانوستان لەگەڵ ئێران دیاری کردووە”.
ترەمپ، ڕایگەیاند، “کۆماری ئیسلامی سەردەمانێک ناوچەکەی چەوساندووەتەوە، بەڵام ئەو سەردەمە کۆتایی هاتووە و نابێ چیتر حکومەتی ئێران بڵێت ‘مەرگ بۆ ئەمریکا’ و ‘مەرگ بۆ ئیسرائیل’.
































































