مەسعوود پزێشکیان لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانی ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ کاتێک بەربەستی لە بەردەم بوونی وەبەرهێنەرانی ئەمریکی وڵاتە دانەناوە.
ناوبراو بە ئاماژەدان بە ڕاوێژەکانی لەگەڵ عەلی خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران گووتی: ڕێبەر جەختی لەوە کردەوە کە هیچ سنوورێک بۆ سەرمایەگوزاری ئەمریکی لە ئێراندا نییە – تەنانەت لە ئێستاشدا.
مەسعود پزێشكیان، ڕایگەیاندووە: ئامانجی حکومەتەکەی بەهێزکردنی هاودەنگی ناوخۆیی و باشترکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ دراوسێکان و لە کۆتاییدا، دەرگای گفتوگۆکردنە لەگەڵ ئەمریکا”.

































































