کارۆلین لیڤیت، گووتەبێژی کۆشکی سپی لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسان سەبارەت بە دیداری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ گووتی: کۆمەڵێک بابەتی بەرفراوان تاوتوێ دەکرێن، لە ئۆپەراسیۆنی سەرکەوتووی (چەكوچی نیوەشەو) تا ئاشتی لە غەززە و پرسەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانی.
جەختیشی لەوە کردەوە” ئەم کۆبوونەوەیە دەرفەتێکە بۆ گەڕان بەدوای ڕێگاکانی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا و گەیشتن بە ئاشتی لە کەرتی غەززە”.
































































