شەوی دووشەممە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە کۆشکی سپی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە.
دوای گفتوگۆکانیان، ترەمپ و نەتانیاهۆ بەشداری ئێوارەخوانێکی کۆشکی سپییان كرد، سەرچاوە هەواڵییەكان ئاماژە بەوە دەکەن: پرسی ئێران یەکێکە لە گرنگترین ئەولەوییەتەکانی کارنامەی سەفەرەکەی نەتانیاهۆ بۆ واشنتۆن.
بە پێی زانیارییەكانی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئاکسیۆس، ئیسرائیل پێی وایە” دەتوانێت گڵۆپی سەوز لە کۆشکی سپی بۆ لێدانی دووەم لە دژی کۆماری ئیسلامی وەربگرێت”.
یەکێک لە هۆکارە ئەگەرییەکانی ئەم هێرشە رێگری كردنە لە دووبارە بنیادنانەوەی دامەزراوەکانی پیتاندن یان گواستنەوەی کۆگاکانی ٦٠%ی یۆرانیۆم.


































































