سکۆت بیسێنت، وەزیری گەنجینەی فیدراڵیی ئەمریکا، ئەمڕۆ دووشەممە 7ی تەممووزی 2025، ڕایگەیاند کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، فەرمانی بە توندکردنی زیاتری سزاکانی سەر ئێران و بەئامانجگرتنی سەرچاوەکانی داهاتی نەوتی ئێران لەدەرەوەی خاکەكەی داوە، هەروەها جەختی لەوە کردووەتەوە، سزاكان بەغداش دەگرنەوە.
بەپێی لێدوانەکانی بیسێنت بۆ تۆڕی (ئۆیل پرایس)ی ئەمریکی، گەنجینەی ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە بەئامانجگرتنی سەرچاوە نافەرمییەکانی داهاتی ئێران و ئاماژەی بە لێدوانەکانی نووسینگەی کۆنترۆڵی سەروەت و سامانی بیانیی ئەمریکا (OFAC) سەبارەت بە بوونی ئۆپەراسیۆنەکانی قاچاخچێتیی نەوتی ئێران لە ڕێگەی عێراقەوە کردووە.
تۆڕەکە ئاماژەی بەوەش داوە كە بەرپرسە ئەمریکییەکە ڕوونی کردووەتەوە، ئیدارەی ئەمریکا ئاگاداری بوونی ئۆپەراسیۆنەکانی تێکەڵکردنی نەوتی ئێرانە بە نەوتی عێراق کە بۆ هەناردەکردن تەرخان کراوە، بەوپێیەی چەندین کەشتیی بارهەڵگر نەوتی ئێران دەگوازنەوە بۆ تانکەرە نەوتییەکانی عێراق لە بەندەری خۆر زوبێر، جگە لە ساختەکردنی بەڵگەنامە و کاغەزە فەرمییەکان سەبارەت بە سەرچاوەی نەوتەکە.
1
2919:58
































































