مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
وەزارەتی بەرگریی نیشتمانی توركیا، لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاشكرای كرد 12 سەربازییان لە ئەشكەوتێكی هەرێمی كوردستان بە هۆی گازیی میسان مردوون .
ئێوارەی ڕۆژی 6ی تەممووزی 2025، سوپای توركیا ڕاگەیاند كە 8 سەربازی هێزەكانیان لە ئەشكەوتێكی هەرێمی كوردستان بە هۆی گازی میسانەوە مردوون .
وەزارەتی بەرگریی نیشتمانی توركیا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ 7 ی تەممووز، راگەیاند “لە كۆی ئەو 19 سەربازەی كە لە كاتی ئۆپەراسیۆنی گەڕان و سكرینكردن لە ئەشكەوتێكی ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-لۆك بەركەوتووی گازی میسان بوون، چوار سەربازی دیكەش مردن ە ژمارەی قوربانیانمان بۆ 12 سەرباز بەرز بووە.”


































































