وەرزش – زاری کرمانجی:
سبەی دووشەممە لە میانەی بەڕێوەچوونی یارییەکانی گەڕی پێنجەمی خولی یانە نایابەکانی کوردستان، سۆران لە پیرمام دەبێتە میوانی یانەی ئارارات.
یاریی ئەم گەڕەی سۆران، دژی یەکێک لە ئامادەترین یانەکانی ئەم وەرزەی خولی نایاب یاریی دەکات، کە ئارارات ە، و بە ئامانجی بەدەستهێنانی نازناوەکە هاتووتە نێو کێبڕکێ و لە پاڵ یانەی شێروانە دێت بە 8 خاڵ و خانەی دووەمی گرتووە.
سۆران، لە چوار یاری ڕابردوو خاوەنی 4 خاڵە، بردنەوەیەک، یەکسانبوونێک و دوو شکستی تۆمار کردووە.
ئەم یارییە بۆ کوڕانی سۆران چارەنووسساز دەبێت، بەوەی دژی ڕکابەرێکی قورس، دەیانەوێت خۆیان لە ناوچەی مەترسیدار ڕزگار بکەن.