ئەمڕۆ كۆبوونەوەی یەكلاكەرەوە لە بەغدا بەڕێوە دچێت
شاندێکی تەکنیکی حکوومەتی هەرێم گەیشتنە بەغدا، وەڵامی ڕەشنووسەکەی حکوومەتی عێراقیان بۆ رێککەوتن لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت دەدەنەوە.
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، 7-7-2025، شاندێکی تەکنیکی حکوومەتی هەرێم سەردانی بەغدایان کردووە و وەڵامی ڕەشنووسەکەی حکوومەتی عێراقیان بۆ رێککەوتن لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت بردووە بۆ بەغدا و بریارە ئەمڕۆ گفتووگۆ و کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ حکوومەتی عێراق بەردەوام بێت بۆ گەشتن بە رێککەوتنی کۆتایی.


































































