پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازيى له مه‌حموود مه‌شهه‌دانى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌وڵه‌كان و گفتوگۆیان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به لێكگه‌يشتن و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و ڕێككه‌وتنه‌كان تاوتوێ كران، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى دۆخى گشتيى عێراق بيروڕايان گۆڕييهوه.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى گه‌يشتن به ڕێگهچارهيهكى گونجاو بۆ كێشه‌ى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان، به‌تايبه‌تى له‌م قۆناغه ههستيارهدا. له‌مباره‌يه‌وه ئومێد و گه‌شبينيى خۆيان به هه‌وڵه‌كان و بوونى نه‌خشه‌ڕێگه‌يه‌ك بۆ چاره‌سه‌رى نيشان دا و دووپاتيان كرده‌وه كه چاره‌سه‌ركردنى پرسه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له به‌رژه‌وه‌نديى ته‌واوى عێراقدايه.
مه‌شهه‌دانى سوپاسى ڕۆڵى ئه‌رێنى و هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانى نێچيرڤان بارزانی بۆ لێكگه‌يشتن و لێكنزيككردنهوهى لايه‌نه‌كان و دۆزينه‌وه‌ى هاوبه‌شييه‌كان بۆ چاره‌سه‌رى كرد.
لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى وێڕاى سوپاس و پێزانين بۆ مه‌شهه‌دانى و خه‌مخۆرى و هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو چاره‌سه‌ريدا، دووپاتى كرده‌وه كه له هه‌وڵه‌كانى بۆ گه‌يشتن به چاره‌سه‌رى به‌رده‌وام ده‌بێت.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باسيان له هه‌ڵبژاردنى گشتيى داهاتووى عێراق كرد.