زاری كرمانجی- سۆران:
بە ئامانجی زیاتر بوژاندنەوەی كەرتی گەشتوگوزار لە هەرێمی كوردستان، لە چوارچێوەی پلانی پەرەپێدانی جۆرەكانی گەشتوگوزار، شاندێكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، دەستەی گەشتوگوزار، سەردانی وڵاتی چینیان كردووە و زاری كرمانجی زانیاری بڵاو دەكاتەوە .
هاوكات، شاندەكە پێكدێت لە ئەمەل جەلال، سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزار، د.فەیسەڵ صادق، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری سۆران و ئیبراهیم عەبدولمەجید، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار، بۆ ماوەی دوو هەفتە بەشداری سمیناری تایبەت بە پەرەپێدانی جۆرەكانی گەشتوگوزار و چۆنیەتی بە یەكەوە بەستنەوەی چالاكییە گەشتیاری، كلتووری و وەرزشییەكان بە مەبەستی راكێشانی سەرنجی گەشتیاران كردووە كە وەزارەتی بازرگانی وڵاتەكە ڕێكی خستووە .
د . فەیسەڵ سادق بەڕێوەبەری گشتی گەشت و گوزاری سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” لە دەستپێكی سیمینارەكە هەرێمی كوردستان شانازی ئەوەی پێ بەخشرا كە بە نوێنەرایەتی ١٠ وڵاتی بەشداربوو لە مەراسیمی كردنەوەی سیمینارەكە وتاری هەبێت، شایەنی باسە سیمینارەكە ماوەی دوو هەفتە دەخایەنێت و زنجیرەیەك چالاكی لە خۆیەوە دەگرێت، ئامانجیش لێی گرنگیدانە بە كەرتی گەشت و گوزار لە هەرێمی كوردستان.