ئیسرائیل دووپاتی کردەوە، ئەمڕۆ شاندێک دەنێرێت بۆ قەتەر بۆ دانوستان لەگەڵ حەماس سەبارەت بە ئەگەری ئاگربەست و ڕێککەوتن بۆ ئازادکردنی بارمتەکان لە غەززە.
بەڵام بەیاننامەیەکی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئاماژە بەوە دەکات، حەماس دەیەوێت گۆڕانکاری لە دوایین پێشنیازدا بکات، کە بە “قبووڵنەکراو” ناوی بردووە.
دەوترێت حەماس بەهۆی فشاری ناوبژیوانانەوە داواکارییەکانی کەمکردووەتەوە.
ئەو گرووپە فەلەستینییە بەردەوامە لە پێداگری لەسەر ئەوەی کە هەر ئاگربەستێک دەبێت ببێتە هۆی کۆتایی هاتنی هەمیشەیی شەڕی غەززە، بەڵام پێناچێت چیتر ئەو ئاگربەستە بکاتە پێشمەرجێک بۆ دانوستان.