ئا: دڵدار عەزیز
کۆگا(storage) یەکێکە لە ئامرازە گرنگەکانی کۆمپیوتەر، بوونی لە کۆمپیوتەرەکاندا پێویستە چونکە تەواوی زانیارییەکانمان بە شێوازی دیجیتاڵی دەپارێزێت.
جۆرەکانی کۆگا (storage)ی کۆمپیوتەر:
کۆگاکان بە دوو جۆری ناوەکی و دەرەکی بەرهەمدەهێندرێن، ناوەکییەکان ڕاستەوخۆ بە نەخشەی کۆمپیوتەرەکانەوە دەبەسترێنەوە، بەڵام دەرەکییەکان بە ناڕاستەوخۆ دەبەسترێنەوە بە نەخشەی کۆمپیوتەر، واتە لە ڕێگەی پۆرتەکانی یو ئێس بی (usb). ئەم دوو جۆرەی کۆگا لە رووی تەکنەلۆژیا و هێزی کارکردنەوە بە شێوازی (SSD) و (HDD) بەرهەمدەهێندرێن. جیاوازی سەرەکی نێوان هەردوو جۆری کۆگاکە لە خێراییەکەیاندایە، ssd خێرایی کارکردنکەی زۆر زیاترە لە hdd، وەهەروەها ssd فۆڕمەکەی وا دروستکراوە کە دژە بەرکەوتنە.
کۆگای ناوەکی (internal storage)
ئەم جۆرە کۆگایە چونکە ڕاستەوخۆ بەستراوە بە نەخشەی کۆمپیوتەرەکە و جێگیرە ویندۆزی لەسەر دادەنرێت، هەروەها جگە لەمەش ئەگەر قەبارەی کۆگاکەمان زۆر بێت دەتوانین زانیارییەکانمان لەسەر دابنێین.
کۆگای دەرەکی (External storage)
کۆگای دەرەکی بەکار دێت بۆ بەکئاپ (backup)ی زانیارییەکان، واتە هەمان ئەو زانیارییانەی لەناو هاردی ناوەکی هەن دەتوانین لەناو هاردی دەرەکی بیانپارێزین، چونکە تەمەنی هارد هەمیشەیی نییە، هەروەها جگە لەمەش مەترسی تێکچونیان لەسەرە، بەهۆی کەوتن یاخود کێشەی کارەبا.