سیاسەتمەدارێكی رایدەگەیەنێت: لە دوای ئێران، میلیشیاكانی حەشدی شەعبی لە عێراق هێرشیان دەكرێتە سەر، ئەمەش دوای گەڕێكی دیكەی شەڕ كە ئەگەری هەیە لە ئاییندەیەكی زۆر نزیكدا لەگەڵ ئیران ڕوو بدات.
ئەوەش دەخاتە ڕوو كە لە میانی گفتوگۆیەكی رۆژنامەوانیدا فایەق شێخ عەلی، سیاسەتمەداری ناسراوی عێراق و پەرلەمانتاری پێشوو، رایگەیاند: ”ئەگەر پرۆگرامی ناوەكیی ئێران لەناویش نەچووبێت، لە گەڕی دووەمدا بە دڵنیاییەوە لەناوی دەبەن.“
زیاتر گووتی : ” لە رۆژانی داهاتوودا دووبارە شەڕ دەست پێدەكاتەوە، ئێران بۆردومان دەكرێت. پڕۆژەی ناوەكییەكەی وێران دەكرێت و ژێرخانی ئێرانیش زیانی پێدەگات… هێرشەكە پاش دیداری ترەمپ و ناتەنیاهۆ دەبێت. “
بە بڕوای فایەق شێخ عەلی، پاش ئەوەی وڵاتانی زلهێز بە ئامانجەكانیان دژی ئێران دەگەن، ئیتر نۆرەی عێراق دێت، ئەو میلیشیایانەی عێراق كۆتایی پێدەهێنن و نامێننەوە، چونكە ئەو میلیشیایانە ئێرانییەكان پاڵپشتیانە، ئەگەر پاڵپشتیان نەمێنێت ئیتر چی دەكەن؟ ئەوانیش لێیان دەدرێت. چونكە ئەو میلیشیایانە مووشەكیان ئاراستەی ئیسرائیل كردووە، هەروا لێیان ناگەڕێن.”